تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 15:48 Asia/Tehran
  •  جەختکردنەوەی سوریا لەسەر بەرەو ڕووبوونەوەی دەستدرێژی تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە سەر بڕیاری وڵاتەکەی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی دەستدرێژی تورکیا بەکەڵک وەرگرتن لە هەموو ئامرازە یاساییەکان جەختیکرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەمەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلڤەزیۆن بە گێرانەوە لە ئەلئەخبارییە،  وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هاوکات لەگەڵ شەرمەزارکردنیی پەلاماری تورکیا بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، ژمارێک لە پێکهاتە کوردییەکان وا پێوشوێنی ئەمریکایان دەگرت وەک بەرپرسی ڕووداوەکانیی ئێستا لەم ناوچەیە لەقەڵەم داوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەم بەیاننامەیە وێڕای ئاماژە دان بەمەی تورکیا بەم دەستدرێژییەی،زەبری وەشاندووە لە سەرجەم پرۆسەکانی سیاسی خۆی،گوتیشی، لەشکەر کێشی تورکیا بۆ سەرسنوورەکانی سوریا پێشێلکردنیی ئاشکرای بڕیارنامەکانیی ئەنجوومەنی ئاسایشت لەمەڕ ڕێزگرتن لە یەکێتی و دەستەڵاتداریەتی سوریایە. سەرەڕای ڕێککەوتنێک وا لە نێوان ڤاشنگتۆن و ئەمریکا لە حەوتەمی ئاگۆست لەمەر بەدی هینانی ناوچەی ئارام لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا سەرەڕای نەیاریەتی دێمەشق ئەنجامدراوە، "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە دوای وتوویژی تەلەفوونی لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردووغان "سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند،گەرەکیەتی هێزەکانیی لە ناوچە سنوورەییەکانی سوریا بباتە دەرەوە.

سەرپەیڤ