تشرینی یه‌که‌م 11, 2019 14:28 Asia/Tehran
  • بانگەشەی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بارەی کوژرانی ٢٧٧ کەس لە شەڕڤانان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا بانگەشەی کرد کە گوایە لە سێھەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنی ئەم وڵاتە لە باکووری سووریا ٢٧٧ کەس لە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و ھێزەکانی سووریای دیموکرات کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ،  وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ھەروەھا ڕایگەیاندووە: لە ئۆپراسیۆنی بەناو «چاوگەی ئاشتی» لە ڕۆژھەڵاتی فۆرات لەشکرییەکی تورکیاش کوژراوەو سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

ھەر لەم حاڵەدا «فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش ڕۆژی چوارشەممە لەپاش دەست پێ بوونی فەرمیانەی ئۆپراسیۆنی بە ناو «چاوگەی ئاشتی» بانگەشەی کرد کە گوایە ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریایە .

لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی فەرمی و بە ھاریکاریی تیرۆریستانی ھاوپەیمانی دەوڵەتەکەی لەوانە سوپای بەناو ئازاد، فەرمانی ھێرش کردنە سەر باکووری سووریای دەرکرد کە لە ئێستاش دا ھەر بەردەوامە.

کاربەدەستانی سووریا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ھێرشانە جەختیان کردووە کە سوورییەکان لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن. ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە . سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.