تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 07:37 Asia/Tehran
  • بانگەشەکانی ئەردۆغان دوای ھێرشی بەرفراوانی لەشکەریی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکووری روژهەڵاتی سوریا

سەرۆکی تورکیا شەوی ھەینی بانگەشەی ئەوەی کرد ئانکارا بەدوای فراوان خوازیی لە وڵاتانی دراوسێ دا نیە بەو مەرجەی کەس ئاسایش و سەقامی تورکیا نەکاتە ئامانج .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە یەکەم وتاریدا دوای هێرشی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکووری رۆژھەڵاتی سوریا بانگشەی ئەوەی کرد ، ئەم ھەڵمەتە سەربازیە بە ئامانجی ھێرش بۆسەر کوردان نیە ، چونکە ئەوان برای ئێمەن ، بەڵکوو ئەم کارە بۆ لێدانی  خۆی وتەنی گروپە تیرۆریستیەکانە . 

سەرۆکی ترکیا ھەروەھا رۆژاوای تاوانبار کرد کە لە بەرامبەر ئەو گروپانەی کە ھێرش دەکەنە سەر تورکیا ، ھەڵوێستی دوو فاقیی ھەیە . 

ئەردۆغان بە بەرگری کردن لە دەسدرێژیی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکووری رۆژھەڵاتی سوریا گوتی : تورکیا بێ لا کردنەوە لە بۆچوونەکان لە بارەی ئەم هەڵمەتە سەربازیە ، نایوەستێنێ . 

ئەردۆغان لە کاتێکدا  دەسدرێژیە لەشکەریەکەی خۆی بۆسەر کوردانی سوریا ناو ناوە  "کانی ئاشتی "، کە ئەم ھێرشە تا ئیستا بووەتە ھۆی کوژران و برینداربوونی دەیان خەڵکی کوردی سوریا و ئاوارەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ ھزار کەس . 

ئەم دەسدرێژیەی ئەرتەشی تورکیا  رووبەڕوی شەرمەزار کردنی بەفراوانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی  بووەتەوە و زۆربەی حکومەتەکانی جیھان خوازیاری وەستانی ئەم لەشکەرکێشیەی تورکیا بۆسەر سوریا بوونە و لە یەک دوو رۆژی رابردوودا ئەم گوشارە نێودەوڵەتیە زیاتریش بووە  . 

هێزەکانی کوردی سوریاش دەڵێن ترکیا تا ئێستا لەو هێرشەدا بە هیچ ئامانجێکی نەگەیشتووە .