ترەمپ: لەگەڵ کۆنگرێس گەیشتوینەتە رێککەوتن بۆ سەپاندنی سزای بەهێز بەسەر تورکیا
تشرینی یهکهم 13, 2019 17:44 Asia/Tehran
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت کە لەگەڵ کۆنگرێس گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا.
به پیی راپورتی(سبەی):لە نوێترین تویتدا، ترەمپ نوسیویەتی: "لەگەل َلیندسی گراهام و زۆرێک لە ئەندامانی کۆنگرێس بە دیموکراتەکانیشەوە گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ سەپاندنی سزای قورس بەسەر تورکیا و لەو بارەیەشەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاش ئامادەیە."دەشڵێت: "کۆدەنگییەکی گەورە هەیە لەوبارەیەوە و تورکیاش داوای کردوە کە ئەو کارە نەکەن."