تشرینی یه‌که‌م 13, 2019 18:18 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا :قەیرانی ئێستا  زیاتر لەوەی کە پرسی پەیەدە بێت  پرسی کوردانە لە تورکیا

ئەتەم مەحجوبیان ڕاوێژکاری ئەحمەد داوود ئوغڵو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و ئەندامی ئەنجومەنی مڕۆڤە ئاوەزمەندەکان لە ڕەوتی وتوێوژەکانی ئاشتی کورد - تورک لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە ئوپڕاسیونی کانی ئاشتی ڕایگەیاند : پەیەدە بۆ تورکیا هەڕەشەیکی ڕاستەوخۆ نەبوو .

 

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی کورد پرێس"  ئەتەم مەحجوبیان " ڕاوێژکاری ئەحمەد داوود ئدوغڵو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و ئەندامی ئەنجومەنی  بلیمەتان لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی کورد - تورک  لە وتەگەڵێکدا  وێڕای  ئاماژە بە ئوپڕاسیونی کانی ئاشتی  ڕایگەیاند  وتنی  ئەو قسە کە پارتی  یەکێتیی  دیموکراتیکی  سووریا پەیەدە دژی تورکیا  هەڕەشەیکی  ڕاستەوخۆ  دەهاتە حیساب  هاسان نیە  ئەگەر لە تورکیا  پرسێک بە ناوی پرسی کوردەکان نەبوایە  یانێ  ئەگەر بڵیین کە لە تورکیا کوردەکان ژیان ناکەن قسەمان لە وەها  هەڕەشەیەک نەدەکرد  بەو پێیە  دەتوانین  بە  ئاسانی تێبگەین   کە زیاتر لەوەی کە پرسی پەیەدە بێت  پرسی کوردەکان لە تورکیایە .  مەحجوبیان  لە وتووێژ  لە گەڵ  ئیندیپێندتی تورکیا  سەبارەت بە  دامەزراندنی  پارتی نوێ  سیاسی لە تورکیا  لە لایەن  ئەحمەد داوود  ئوغڵو و عەلی باباجان  وەبیرییشی  هێنایەوە  ئەو  دوو کەسایەتیە سیاسیە  چە  پێکەوە بن و چە جیا لەیەک  پارت دابمەزرێنن  نزیک بە  15 لە سەد دەنگیان هەیە . دە لەسەدی  ئەو  پازدە  لە سەدە   لە پارتی   داد و گەشە  ئەکەپە دێت . ئەو 15  لە سەدە  چلون  دابەش  دەکرێت دوای هاتنیان بو ناو گۆڕەپانی  سیاسی  دیاری   دەکرێت .