تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 16:09 Asia/Tehran
  • وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا: هەتا گەیشتن بەئامانجەکانمان شەڕ ڕاناگرین

"ئیبراهیم کالین" وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا لە وەڵامی پەیامی ژمارێک وڵات سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنی بەناو"کانی ئاشتی" ی هێزەکانی سوپای تورکیا لەباکوری سوریا ڕایگەیاند: هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانمان هێرشەکانمان ڕاناگرین.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ "ئیبراهیم کالین" وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا لە وەڵامی پەیامی چەندین وڵات لەبارەی کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنی بەناو کانیی ئاشتیی هێزەکانی سوپای تورکیا لەباکوری سوریا ڕایگەیاند: "کەسانێک کە کاتی وێران کرانی موسڵ، ڕەققە، دێرەزوور و کوشتاری هەزاران کەس هیچ دەنگێکیان نەدەکرد ئێستا لە سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی کانیی ئاشتی تۆقاون و دەسەوەسان داوای ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکان دەکەن".

بەپێی نووسینی هەواڵدەریی هابەر حەوت؛ کالین لەدرێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "هەڕەشەی بایکۆت دەکەن لە تورکیا بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی لەباکوری سوریا . ئێمە هەتا گەیشتن بەئامانجەکانمان درێژە دەدەین بە ئۆپراسیۆنەکان".