تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 18:28 Asia/Tehran
  • یەکیەتی ئوروپا لەسەر داسەپانی بایکۆتی ئابووری لەدژی تورکیا بە رێککەوتن گەیشت

یەکیەتی ئوروپا لە سەر داسەپانی زەنجیرەیەک لە بایکۆتەکانی ئابووری لەدژی تورکیا بە ڕێککەوتن گەیشت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ڕوێترز ، یەکیەتی ئوروپا ئەمرۆ دوشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکیەتیە لەسەر گەڵاڵەڕێژی زەنجیرەیەک لە بایکۆتەکانی ئابووری لەدژی تورکیا بە ڕێککەوتن گەیشتن . شایانی باسە ئەم بایکۆتانە لە دژی تورکیا هاوپێوەندە بە هەڵمەتی هەڵکەندنی نەوت وگازی ئەم وڵاتە لە ئاوەکانی قیبرس . هەرلەم پێوەندیە دا وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە کۆبوونەوەی خۆیاندا ڕێککەوتن هەتا چوارچیوەیەک بۆ کردەوەی بەرتەسک لەدژی کەسانی حەقیقی وحقوقی تورکیا کە لە هەڵکەندنی نایاسایی لە ئاوەکانی قیبرس بەرپرسایەتی وبەشداریان هەیە ، گەڵاڵە ڕێژی بکەن. دوای ئەم ڕێککەوتنە ئێستاکە بەشی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا پێ مل بووە هەتا ناوی  کەس یاکەسانێک ویا بەشگەلێک کە ئەم بایکۆتانە دەیانگریتەوە، ئامادە وڕابگەیەنێت. تورکیا بە پێی ناکۆکی توند لە سەر دۆزێنەوەی نەوت وگاز لە ئاوەکانی مەدیترانەی ڕۆژهەڵاتی ، درێژە ئەدات بە هەڵکەندن وهەڵیینجانی نەوت وگاز لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیترانە وهەتا ئێستاکە چەند گەمی بۆ هەڵینجان وهەڵکەندن ناردووە. ئەم کردەوانەی تورکیا بەم هۆیەوە ئەنجام دەگرێت کە تورکیا دەوڵەتی تورک نشینی قیبرس وەکوو دەوڵەتی سەربەخۆ بە رەسمیەت دەناسێت ولەگەڵ بەشی یونانی نشینی قیبریس پێوەندی دیپلۆماتیکی نیە وهاوکات ئانکارا ئیدعا دەکات بەشی واوە لێوارەیی قیبرس کە لە ژێر دەستی قیبرسی تورک نشین دایە و سەرچاوەی نەوت وگازی هەیە ، لەژێر دەستی قیبرسی تورک نشین دایە. هەروەها تورکیا ڕێککەوتنێک کە قیبرس " یونانی نشین لە باشوور" لەگەڵ وڵاتانی تری بەشی مەدیترانە لە بارەی ناوچەی دەریایی پاوانخواز هەیەتی  ،قەبوڵی نیە وشوێنی قیبرسی تورک نشین یا قیبرسی باکووری ، بە جیا لە قیبرسی یونانی نشین دەزانێت.