تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 18:34 Asia/Tehran
  • داوای فەڕانسە بۆ هەڵوێست گرتنی لێبڕاوانەی یەکێتی ئوروپا لەهەمبەر تورکیادا

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە داوای لە یەکێتی ئوروپا کرد وێڕای شەرمەزار کردنی هێرشی سەربازیی تورکیا لەدژ سوریا، هەڵوێستێکی پتەو بگرێتەبەر بۆ قەدەغەکردنی هەناردەی چەکەمەنی بۆ ئانکارا.

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێس، "ژان ئیڤ لۆدریان" رۆژی دووشەممە پێش دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا لە لوگزامبورگ، لەبارەی شوێنهاتەکانی هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا وشداریی داو جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی کۆڕی هاوپەیمانیی رۆژاوایی دژ بەداعش بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەو گرووپە ترۆریستییە لەبارودۆخی ئێستادا.

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە هەروەها پێی داگرت؛ پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا دەبێ ڕابگیردرێ چونکە ئەو پەلامارانە، مەترسیی دەرکەوتنی دووبارەی داعشی بەدواوەیە.

سۆئێد، نەرویژ و هۆلەندیش پێشتر خوازیاری ڕاگرتنی هەناردەی چەکەمەنی بۆ تورکیا بوون.

تورکیا، چوارشەممەی ڕابردوو دەسپێکی هێرش بۆسەر باکوری سوریای ڕاگەیاند و نزیک بە شەش کاژێردواتر، هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئەو وڵاتەش هاتەنێو خاکی سوریا.

سوریا هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری وڵاتەکەی شەرمەزار کردووەو بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵیدا، سوپا کەوتووەتە جم وجۆڵ.

سەرپەیڤ