تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 18:06 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی

سەرۆک کۆماری تورکیاو جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئانکارا چاوپێکەوتنیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلنەشرە، "رەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ "مایک پێنس" جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیداری کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دوولایەن لەو چاوپێکەوتنەدا کە لەئانکارا ئەنجامی گرت، لەبارەی گۆڕانکاریەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا وتووێژیان کرد.

ئەوە لەکاتێکدایە کە هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا ، گرژیی خستووەتەنێوان واشنگتۆن وئانکارا.

شیاوی ئاماژەیە، تورکیا لە چوارشەممەی ڕابردووـەوە پەلامار و دەسدرێژی بۆسەر باکوری سوریای دەس پێ کردووە کە بەرەوڕووی کاردانەوەو شەرمەزاریی جیهانی بووەتەوە.

لەکاردانەوە بە پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی تی ئاڕ تی تورکیا، وتوویەتی: ئاسایش لەڕێی "دەسدرێژکاری" بۆسەر سوریا دابین نابێ.