تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 16:33 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پێکھاتنی ھەدەپە لە پارێزگای ھەکاری دە ساڵ و چوار مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە

کۆبوونەوەی ڕاگەییشتن بە دۆسیەی «سینان کایا» سەرۆکی پێکھاتەی پارتی دیموکراتی گەلان لە پارێزگای ھەکاری لە لقی یەکی دادگەی کەتنی ھەکاری بەڕێوە براو ئەم سیایەتڤانە کوردە دە ساڵ و چوار مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ،کۆبوونەوەی ڕاگەییشتن بە دۆسیەی «سینان کایا» سەرۆکی پێکھاتەی پارتی دیموکراتی گەلان لە پارێزگای ھەکاری لە لقی یەکی دادگەی کەتنی ھەکاری بەڕێوە براو ئەم سیایەتڤانە کوردە دە ساڵ و چوار مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.

بە پێی نوسسینی ناوەندی ھەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا لەو کۆبوونەوەیەی کە «سینان کایا» بە زمانی کوردی بەرەڤانیی لە خۆی کرد، تەواوی تۆمەتەکانی ڕەت کردەوەو ئەو تۆمەتانەی بە نامافەوانی ڕاگەیاند.

دادوەری دۆسیەکە دوابەدوای بەرەڤانی کردنی سینانان کایا، بە تۆمەتی «بانگەواز کردن بۆ تاقمە تیرۆریستییەکان»، «پشتگری و بەستێن خۆش کردن بۆ چالاکیی تیرۆریستی» و « بەگژدا چوونەوەی پۆلیس»دە ساڵ و چوار مانگ زیندانی بۆ بڕییەوە.

شیاوی باسە ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی شارەوانیی ھەکاری سەربە پارتی دیموکراتی گەلانیش لە لایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە قۆڵبەست کرا.