تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 16:48 Asia/Tehran
  • کوژراوێک و دوو بریندار لە ئەنجامی هێرش بۆسەر هێزە سنوریەکانی تورکیا لەپارێزگای وان

هێرش بۆسەر ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی گەشتی سنوریی تورکیا لەناوچەی سنوریی چاڵدران لەپارێزگای وان، سەربازێکی سوپای تورکیا کوژراو دووی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ لە هێرش بۆسەر ئۆتۆمبیلی هێزەکانی گەشتی سنوریی تورکیا لەناوچەی سنوریی چالدۆران لەپارێزگای وان، چەکدارێکی تورک کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرێکی هەواڵدەریی هابەرحەوت؛ هێزە سنوریەکانی سوپای تورکیا کە لەدەورووبەری پێگەی سوغوک سو، لەناوچەی چاڵدۆران خەریکی گەشتلێدان بوون، لەکاژێر٢٢ی دوێشەو بەکاتی خۆجێی تورکیا بەرەوڕووی تەقەو دەسڕێژ بوون، هێزی ئاسایشی تورکیا وەڵامی ئەو تەقەو دەسڕێژانەی دایەوەو لەئەنجامی تێکهەڵچوون و پێکدادانەکان چەکدارێکی تورک کوژراو دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

بریندارانی ئەو تێکهەڵچوونە، بە کۆپتەر گوێزرانەوە نەخۆشخانەی وان و خرانەبەر چاودێری و چارەسەرکران.