ھەڕەشەی درێژەدان بە پەلامار و دەسدرێژیەکان بۆسەر سوریا لە لایەن سەرۆکی ترکیاوە
تشرینی یهکهم 21, 2019 07:49 Asia/Tehran
سەرۆکی ترکیا ھەڕەشەی کرد بێتوو گروپە چەکدارە کوردەکان لە ناوچەی ئارامی باکووری سوریا نەکشێنەوە ، پەلامارەکانی سەر ئەم وڵاتە بەردەوام دەبن .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رۆیتێرز ، رەجەب تەییب ئەردۆغان بە ئاماژە بەوەی کە ئەنکارا چاوەڕوانیی هەیە ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆی لە بارەی رێککەوتنی ئاگربەس بە جێ بێنێ گوتی : بە شاندە ئەمریکی و ئوروپیەکانی راگەیاندووە ئەگەر گروپە چەکدارەکانی دژبەری ترکیا لە ماوەی ١٢٠ کاژێری ئاگربەس ، ناوچەکە جێ نەهێڵن ، پەلامار بۆسەر سوریا بە شێوەیەکی توندتر درێژە ئەدات .
لە لایەکی دیکەوە شەوی رابردوو ئەردۆغان لەپ ێوەندیەکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ بۆریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جیا لە لێکدانەوەی پێوەندیی دوو قۆڵی ، لەسەر کشانەوەی هێزە کوردیەکان لە باکووری سوریا جەختی کردەوە .