تشرینی یه‌که‌م 27, 2019 13:17 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئاڵمانیا لە بارەی سەرھەڵدانی «زستانەشەڕێکی سامناک» لە سووریا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا کە سەردانی تورکیای کردووە سەبارەت بە سەرھەڵدانی «زستانەشەڕێکی سامناک» لە سووریا وشداریی دایە ھاوتا تورکەکەی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،«ھایکۆماس» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا کە سەردانی تورکیای کردووە، ڕۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ئانکارا، سەبارەت بە پرسی جۆربەجۆر لەوانە دوایین ئاڵوگۆڕەکانی باکووری سووریا وتووێژی کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لەپاش چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ھاوتای تورکی خۆی وتی: تورکیاو وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ڕێگرتن لە سەرھەڵدانی «زستانەشەڕێکی سامناک»ی دیکە لە سووریا بەرپرسن و دەبێ ئەوەی پێیان دەکرێت بیکەن ھەتا لەوە دڵنیا بن کە ڕەوشتی ئێستا شەڕێکی سامناکی دیکەی لێ ناکەوێتەوە.

وشداری دانەکەی «ھایکۆماس» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیاو وتووێژی لە بارەی دوایین اڵوگۆڕەکانی باکووری سووریا لەگەڵ ھاوتا تورکەکەی لە کاتێکدایە کە «ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شەممە ھەڕەشەی کرد بوو کە ئەگەر ئەورووپا یارمەتیی گەڵاڵەکەی ئانکارا لەمەڕ پێکھاتنی ناوچەیەکی خۆی وتەنی ئارام لە باکووری سووریا نەدات، تورکیاش سنوورەکانی لە ڕووی ئاوارەکان بەرەو ئەورووپا دەکاتەوە.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە نۆھەمی ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ، بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ھەڵیکوتاوەتە سەر باکووری سووریا.

 

سەرپەیڤ