پێداگری ئەردۆغان لەسەر درێژەی هەڵمەتی سەربازیی تورکیا لە باکووری سوریا
سەرۆکی تورکیا ، درێژەی هەڵمەتی سەربازیی ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە باکووری سوریای رەتنەکردەوە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، رەجەب تەییب ئەردۆغان رۆژی هەینی لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئایا لەوانەیە هەڵمەتی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە سوریا درێژەی هەبێ گوتی ، بە هیچ جۆر دیار نیە ئێمە تا کاتێک کە دوایین تیرۆریست لە ناوچەکەدا مابێ ، دەست لە کاری خۆمان هەڵناگرین .
سەرۆکی تورکیا هەروەها گوتی ، ئەرتەشی تورکیا بەر لەوەی کە هێزەکانی وڵاتانی دیکە سوریا جێ بێڵن ، ئەم وڵاتە جێ ناهێڵێ .
ئەردۆغان لە هەمان کاتدا بانگەشەی ئەوەی کرد داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکات .
دەسدرێژیی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا کە رۆژی چوارشەممە 9 ی ئوکتوبر بە بیانووی نەهێشتنی تیرۆریسم دەسپێبوو بە دوای رێککەوتنی نێوان مسکۆ و ئانکارا بە شێوەی کاتی کۆتایی هات .
بەڵام هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا هەروا لە باکووری سوریا ماونەنەوە .
دەسدرێژی و داگیرکاریی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری سوریا رووبەڕووی ئیدانە و شەرمەزارکردنی خەڵک و حکومەتی سوریاو کۆمەڵگەی جیهانیی بووەتەوە .