تشرینی دووه‌م 10, 2019 17:35 Asia/Tehran
  •  بۆردومانی گوندێک لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا

سەرچاوەکانی سوری باسیان لە بۆردومانی گوندێک لە باکووری پارێزگای "حەسەکە" لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی سانا، بە گوتەی ئەم سەرچاوەگەلە، گوندی "ئەلدەردارە" لە گردو پەڕی "رەسۆلعەین" لە ستانی "حەسەکە"،باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەوتنە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا.

سەرچاوەکانی سوری باسیان لە تەقینەوەی مینی چێندراو لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیا لە گوندی"ئەلئەسەدیە" لە گردو پەڕی شاری "ڕەسۆلعەین" کردووە.

ئەم پەلامارانەی سوپای تورکیا لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە سوپای سوریا ڕۆژی ڕابردوو گوندی"ئۆم شەعیفە" لە گردو پەڕی"حەسەکە"لە چنگ  هۆکارانی سەر بە تورکیا ئازاد کردووە. ئەمەو لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەکانی رووسی لە سوریا باسیان لە جمو جووڵی تانک و نەفەرهەڵگرەکانی ئەمریکایی کردووە لە باکووری ئەم وڵاتە و ڕایانگەیاندووە لەشکەرییانی ئەمریکایی لە پێگەی"قەسرەک" لە جاددەی نێو دەوڵەتی ئۆم ٤ بەرەو شارۆچکەی "تەلتەمر" لەباکووری سوریا ڕۆیشتوون.

لەمدواییە هێزە ئەمریکاییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دوای ڕاگەیاندنیی ڤاشنگتۆن بۆ ڕاگیرانیی بەشێک لە هێزەکانی لە نزیکی دەڤەرە نەوتییەکانی سوریا، چالاکییەکانی خۆیان زۆرتر کردووە و خەریکی رۆنانی دوو پێگەی سەربازی تازە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا دان.

سەرپەیڤ