تشرینی دووه‌م 12, 2019 07:55 Asia/Tehran
  • بایکۆتەکانی یەکیەتی ئوروپا لە دژی تورکیا

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا رەزامەندیی خۆیان لە گەڵ بایکۆتە ئابووریەکان لە دژی تورکیا بە ھۆی ھەڵکۆڵینەکانی ئەم وڵاتە لە لێوارەکانی قوبرس راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، لە بروکسێلەوە ، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئووپا لە دانیشتنی رۆژی دوشەممە لە بارەی بایکۆتە ئابووریەکانی دژی تورکیا بە ھۆی ھەڵکۆڵینەکانی ئەم وڵاتە لە لێوارەکانی قوبرس ، رەزامەندیی خۆیان لە گەڵ قەدەغەکرانی سەردانی کاربەدەستانی تورکیا و داخستنی داراییەکانی ئەوان راگەیاند . 

 ئەم بڕیارە نیشاندرەری خراپتر بونی پێوەندی یەکیەتی ئوروپا لە گەڵ تورکیایە و ئامانج لێی ، سزادانی ئانکارا بە ھۆی پێشێلکردنی سنوری ناوچەی ئابووریی دەریایی قوبرس و ھەڵکۆڵین لەو ناوچەیەدایە . 

یەکیەتی ئوروپا پێشتریش فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە تورکیای راگرتبوو .

تورکیا لەم دواییانەدا دوهەمین گەمی هەڵکۆڵینی خۆی بۆ دۆزینەوەی گاز ناردووەتە لێوارەکانی دورگەی قوبرس .

سەرپەیڤ