تشرینی دووه‌م 13, 2019 12:46 Asia/Tehran
  • سەفەری ئەردۆغان بۆ ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ترکیا بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا گەیشتە واشنگتۆن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" کە لەسەر بانگهێشتنی "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی واشنگتۆنی کردووە، لەدەسپێکی گەیشتنی، لەگەڵ ژمارێک لە بازرگانان دیدار و وتووێژی کرد.

پەرەی پەیوەندییەکانی واشنگتۆن-ئانکارا، نرخنامە گومرکییەکان و هەوڵدان بۆ زیادکردنی قەبارەی ئاڵووێرە تیجاریەکان، لە تەوەرەکانی دیداری ئەردۆغان لەگەڵ بازرگانانی ئەمریکی بوو. نەیارانی ئەردۆغان لەوان کەمال قلیچدارئۆغڵوو ڕێبەری پارتی کۆماریخوازی گەل، مەرال ئەکشەنەر، سەرۆکی پارتی "باش" سەفەری ئەردۆغان بۆ واشنگتۆنیان بێ دەسکەوت زانی و ڕایانگەیاند، ناوبراو نەدەبا لەوەها هەلومەرجێکدا سەردانی ئەمریکای کردبا. بڕیارە ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لەبارەی چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵات بۆ وێنە شەڕی تیجاری دیدار و وتووێژ بکا.

سەرپەیڤ