تشرینی دووه‌م 14, 2019 07:56 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە هەمارێکی چەکەمەنی لەباشورری تورکیا، پێنج  سەربازی بریندارکرد

تەقینەوەو ئاگرگرتنی هەمارێکی تەقەمەنیی سوپای ترکیا لەباشوری ئەو وڵاتە، پێنج برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵی تورکیا، ئەو تەقینەوە رۆژی چوارشەممە لە جبەخانەیەکی شاری شانلی ئورفای تورکیا ڕووی دا.

پارێزگاری شانلی ئورفا بەپشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، وتی: باری تەندروستیی برینداران باشە.

پاش ئەو تەقینەوە، هێزە ئاسایشییەکانی شاری شانلی ئورفا کەوتنە باری ئامادەبوون.

جارێ زانیاری زیاتر لەبارەی ئەو ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە.

سەرپەیڤ