تشرینی دووه‌م 14, 2019 12:10 Asia/Tehran
  • چوار شارەوانی دیکەی هەدەپە لەسەرپۆست لابران

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا چوار شارەوانی دیکەی سەر بە هەدەپەی لەسەر پۆست لابردو بۆ ئیدارەی کاروباری ئەو شارەوانییانە، سەرپەرشتی حکومەتیی دیاری کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لەکردەیەکی نوێدا چوار شارەوانی دیکەی سەربە پارتی یەکێتی دیموکراتیکی گەلانی لەسەر پۆستەکەیان لابردو بۆ ئیدارەی کاروباری ئەو شارەوانییانە، سەرپەرشتی حکومەتی دەسنیشان کرد.

بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی دیوار، "بەلگین دیکن" شارەوانی یەنی شەهیر سەر بە پارێزگای دیاربەکر، ئەحمەد چوپەک، شارەوانی هازرو لە پارێزگای دیاربەکر، سونگول ئەردەن، شارەوانی ئیدیل، لە پارێزگای شرناخ و ئورهان چەلەبی، شارەوانی ئاک پازار لە پارێزگای دێرسم لە سەرۆکایەتی شارەوانی وەلانراون و بەڕیز موردا بەشیکچی(یەنی شهەیر) ، عەلی ئونەر(هازرو)، زەفەر ساغ(ئیدیل)، و مەندرس توپچو ئۆغڵوو(ئاک پازار) وەک سەرپەرشتی ئەو شارەوانیانە دەسنیشان کراون.

بەم چەشنە، ژماری شارەوانە لەسەر پۆست لادراوەکانی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی٣١ی مارسی٢٠١٩ی زایینییەوە تائێستا بۆ بیست شارەوانی زیادی کرد.