تشرینی دووه‌م 17, 2019 12:09 Asia/Tehran
  • تورکیا چوار سەرۆک شارەوانیی ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلانی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە

دەوڵەتی تورکیا چوار سەرۆک شارەوانیی ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلانی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە یۆرۆنیوز ، هەزاران کەس لە ئەندامان و کادێرەکانی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی گەلان لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە قۆڵبەست و زیندانی کراون.

دەوڵەتی تورکیا پارتی دیموکراتی گەلان( هەدەپە) ب هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) تۆمەتبار دەکات.

بە قسەی دەوڵەتی تورکیا سەرۆک شارەوانییەکانی مازی‌ داغی، ساووز و دریک لە پارێزگای ماردین و شاری سروچ لە پارێزگای شانلی ئورفا ڕۆژی شەممە لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە. ئا بەمجۆرە ژمارەی ئەو سەرۆک شاروانیانەی کە لە پۆستەکانیان لابراون گەییشتووەتە 24 کەس.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی گەلان کە ناودارە بە پشتگری کردن لە مافی کوردانی تورکیا هەرچەشنە پەیوەندییەک لەگەڵ پەکەکە ڕەت دەکاتەوە.