تشرینی دووه‌م 18, 2019 15:49 Asia/Tehran
  • حزبی سەوزی ئاڵمانیا : تورکیا بایکۆت بکەن

حزبی سەوزی ئەڵمانیا لە دانیشتنێکدا خوازیاری بایکۆتی تورکیا بە هۆی دەسدرێژی ئانکارا بۆسەر باکووری سووریا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، حزبی سەوزی ئاڵمانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەسدرێژی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا وبنپێکردنی یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی ، خوازیاری بایکۆتی ئانکارایە. لە کۆبوونەوەی حزبی سەوزی ئاڵمانیا لە شاری " بیلفلد" زۆربەی ئامادەبووان  لەگەڵ پێشنیاری بایکۆتی تورکیا ڕەزامەندیان دەربڕی وخوازیاری داسەپانی بایکۆتەکانی ماڵیی لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆمار، ئەندامانی دەوڵەتی سوپای تورکیا بوون. لەم کۆبوونەویەدا هەروەها ئەندامەکان خوازیاری ڕاگیرانی تۆکمە وتەواوی هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا وکۆتایی دان بە ڕێککەوتنی نێوان یەکیەتی ئوروپا وتورکیا بوون. سوپای تورکیا لە چوارشەممە نۆی ئۆکتۆبەر بۆماوەی هەست ڕۆژ لەژێر ناوی " بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم" و" پاکتاوکردنی سنووری سووریا وتورکیا" لە بوونی شەڕڤانانی کورد کە ئانکار بە تیرۆریستیان دەزانێت، بە فەرمانی ئەردۆغان پەلاماریان کردە سەر باکووری سووریا. ئەم هەڵمەتە ، بە چرا سەوزی دەوڵەتی ئەمریکا دەسپێکرا ولەگەڵ مەحکوم کردنی بەربڵاوی نێودەوڵەتی ڕووبە ڕوو بوویەوە.

سەرپەیڤ