کانونی یه‌که‌م 05, 2019 10:00 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی١٨٠ کۆچبەری نایاسایی لە باکوری رۆژاوای تورکیا

هێزی ئاسایشی تورکیا ١٨٠ کۆچبەری نایاسایی لەپارێزگای چاناق قەڵا لەباکوری رۆژاوای ئەو وڵاتە قۆڵبەست کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵی تورکی، ئەو کۆچبەرە نایاساییانە خەڵکی وڵاتانی ئەفغانستان، ئەریترەو فەلەستینن.

ئەو کۆچبەرانە بەنیازبوون لەڕێگا نایاساییەکانەوەو لەتورکیاوە، خۆیان بگەیێننە ئوروپا.

بەپێی گرێبەستی مۆرکراو لەنیوان تورکیاو یەکێتی ئوروپادا لەساڵی٢٠١٦، تورکیا دەبێ پێش بگرێ بە کۆچی پەناخوازان بەرەو وڵاتانی ئوروپایی.

سەرپەیڤ