کانونی یه‌که‌م 06, 2019 20:32 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ئاستی قەرزداریی شارومەندانی تورکیا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ھەڵکشانی ئاستی قەرزداریی شارومەندانی تورکیا بە بانک و دامەزراوە ئابوورییەکانی ئەم وڵاتەیان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، ئاستی قەرزداریی شارومەندانی تورکیا بە بانک و دامەزراوە ئابوورییەکانی ئەم وڵاتە بەرز بووەتەوە.

نوێنەرانی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند: شارومەندانی تورکیا متمانەی خۆیانیان بەرامبەر بە «لیر» لە دەست داوەو بۆ ڕاگرتنی بایەخی داراییەکانیان ڕوویان لە دراڤی بیانی کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شارومەندانی تورکیا دوابەدوای دابەزینی توندی بایی لیری تورک لە بەرامبەر دراڤی بیانی کە ساڵی ڕابردوو ڕووی دا، ناچار بوونە  سوودی زیاتر بۆ قەرزەکانیان ببژێرن و زۆرێکیشیان لە ئێستادا ھەڵشکاون.

ئەم ڕاپۆرتە باسی ئەوەشی کردووە کە، جەماوەری تورکیا تەنیا لە ماوەی دە مانگی یەکەمی ئەمساڵە زایینییە بۆ ئەو قەرزانەی کە وەریانگرتووەو ھەروەھا لە بەرامبەر دراڤ کارتەکانیان نزیکە یانزە ملیارد دۆلار وەکو سوود قەرزاری بانکەکان بوونە.

بەم پێیە ڕادەی ئەو قەرزانەی کە شارومەندانی تورکیا لە ماوەی یانزە مانگی سەرەتای ئەمساڵە زایینییە وەریانگرتووە، لەسەدا ھەشت پۆیینت دووەو ئەو قەرزانەش کە ھێشتا نەیانتوانیوە بیبژێرن ھەر لەم ماوەیەدا لە سەدا ٥٢ ھەڵکشاوە.

سەرپەیڤ