کانونی یه‌که‌م 07, 2019 16:06 Asia/Tehran
  • رەخنەوگازندەی وەزیری بەرگریی ترکیا لە

وەزیری بەرگریی ترکیا وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور(ناتۆ) وتی: ئەو ڕێکخراوە، ئانکارای لە بەرەوڕووبوونەوەی ترۆریزم، بەتەنیا هێشت.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، "خلوسی ئاکار" رۆژی شەممە بەئاماژە بەوەی کە لە دانیشتنی ئەم دواییەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور(ناتۆ) لە لەندەن، هیچ ڕێککەوتنێکی گشتی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمدا ئەنجامی نەگرت، وتی: تورکیا بۆی هەیە سنورەکانی لەهەمبەر گرووپە ڕەشەکوژەکان بپارێزێ و هەوڵە ئاسایشییەکانی ئانکارا لەوبارەوە بەمانای گوێ نەدان بەناتۆ نییە.

وەزیری بەرگریی تورکیا هەروەها سەبارەت بە کڕینی سیستەمی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسیش وتی: ئانکارا پێش کڕینی ئەو سیستەمە لەهەوڵی کڕینی سیستەمی مووشەکیی پاتریۆتی ئەمریکی دابووەو کە واشنگتۆن رادەستی تورکیای نەکردو ئینجا ناچار بوو سیستەمی ئێس-٤٠٠ بکڕێ.

دانیشتنی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ رۆژی سێ شەممە بۆماوەی دوو ڕۆژ لە دەورووبەری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوە چوو.

دانیشتنی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەبارودۆخێکدا بەڕێوە چوو کە کێشەو ناکۆکیی نێوان فەڕانسەو تورکیا لەسەر پەلاماری ئانکارا بۆسەر باکوری سوریا هەروا بەردەوامەو ئەمریکاش هەروا خوازیاری زیادکرانی بودجەی سەربازیی وڵاتانی ئەندامی ئەو پەیمانە سەربازییە.

سەرپەیڤ