سه‌رۆکی فراکسیۆنی جه‌هه‌په: ئه‌ردۆغان له ئیستانبوڵ پڵنگه و له له‌نده‌نیش پشیله
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی گه‌لی کۆماریی (جه‌هه‌په) ڕه‌خنه‌ی تووند له‌سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌که‌ی ده‌گرێت و به "پشیله" ناویده‌هێنێت.
ئۆزگور ئۆزێل، سه‌رۆکی فراکسیۆنی "جه‌هه‌په" له‌په‌رله‌مانی تورکیا ڕایگه‌یاند، دوای ڕه‌زامه‌ندی تورکیا بۆ پلانه‌که‌ی ناتۆ له‌باره‌ی وڵاتانی باڵتیک و دوای ئه‌وه‌ی ناتۆ "یه‌په‌گه"ی وه‌ک تیرۆریست نه‌ناساند، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین ئه‌وه‌یه ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌کانی له‌سه‌رۆک فه‌ره‌نسا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی له‌نێوخۆی تورکیا به‌کارهێنا.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی جه‌هه‌په به‌ته‌نزه‌وه ده‌شڵێت :"ئه‌ردۆغان له تورکیا پڵنگه و له له‌نده‌نیش پشیله‌یه‌کی بێتاوانه".پێشتر ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌ی تووندی له ئه‌مانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکی فه‌رنسا گرت و به که‌سێک ناوی برد که "مێشکی مردووه" به‌ڵام له له‌نده‌ن له‌میانی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی ناتۆ ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ماکرۆن بیندرا.