کانونی یه‌که‌م 09, 2019 15:32 Asia/Tehran
  • ڕادەست کرانی یازدە ترۆریستی فەڕەنسی لە تورکیا بە وڵاتەکەیان

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، یازدە ترۆریستی خەڵکی فەڕانسە ڕادەستی وڵاتەکەیان کراونەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو یازدە ترۆریستە فەڕەنسییە کە بەتاوانی ئەندامبوون لە تاقمی ترۆریستیی داعش لە زیندانی تورکیادان، لەو وڵاتە دەرکران و گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان.

تورکیا ڕەخنە دەگرێ لەژمارێک لە وڵاتانی ئوروپایی لەبەر ئەوەی شارومەندانی داعشییان کە لە سوریاو عێراقن، وەرناگرنەوە و مافی هاووڵاتیبوونی ئەوانیان هەڵوەشاندووە.

ئەمریکا تائێستا مافی هاووڵاتیبوونی لە زیاتر لەسەت کەس لە هاووڵاتیانی سەندۆتەوە لەبەر ئەوەی چوونەتە نێو ریزی گرووپە ڕەشەکوژەکان.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پێشتریش ڕایگەیاندبوو، ئانکارا پێنج ئەندامی ئاڵمانی و دوو ئەندامی بەلژیکیی تاقمی ترۆریستیی داعشی لەتورکیا دەرکردو ڕادەستی وڵاتەکەیانیانی کردنەوە.

تورکیا لە یازدەی نۆڤمبەرەوە، دەستی کردووە بە دەرکردنی دەس و پێوەندییە ئوروپییەکانی داعش.

"سولەیمان سۆیلوو" وەزیری ناوخۆی تورکیا پێشتر گوتبووی، ئەو وڵاتە هۆتێلی گرووپی داعش نییە و ئانکارا ئەندامە ئوروپییەکانی ئەو تاقمە دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکانیان.

سەرپەیڤ