کانونی یه‌که‌م 10, 2019 16:51 Asia/Tehran
  • یونان:تورکیا بایکۆت بکەن

وەزیری دەرەوەی یونان لەهەوڵەکانیی لە یەکێتی ئەورووپا بۆ بایکۆتکردنیی تورکیا بە هۆی ڕێککەوتنی ئەمدواییەی ئەم وڵاتە لەگەڵ لیبیا باسیکرد.

" نیکوس دندیاس" وەزیری دەرەوەی یونان گوتی کە وڵاتەکەی بۆ سزا دانیی تورکیا بە هۆی ڕێککەوتننامەی دەریایی لەگەڵ لیبیا پێویستی بە یەکێتی ئەورووپا هەیە.

وەزیری دەرەوەی یونان رۆژی دووشەممە دوای دیدار لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپالە بروکسێل پێتەختی بەلژیک  لەم بوارە گوتی: "من خوازیاری شەرمەزار کردنیی ڕاستەو خۆی ئەم تەبایی نامەیانە بووم و پێشنیاریم داوە، بێتوو تورکیا و دەوڵەتی ترابلۆس گەرەکییان نەبێ هاوکاری بکەن،چوارچێوەیەک بۆ سزادانەکان بەدی بێت.

" سەرۆک کۆماری تورکیا و "فائێز سەراج" سەرۆکی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبی ٢٧ـی نۆڤەمبەر( چوارشەممە شەشەمی سەرماوەز) دوو یادداشتی تەباییان لە بواری هاوکاری ئاسایشتی و ناوچەکانی دەریایی ئیمزا کردووە کەبەرەو ڕووی کاردانەوەی تووندی مێسر، قوبرێس و یونان بۆتەوە و دوا بە دوای ئەو یونان باسی لە دەرکرانیی دەوڵەت ئەلسەراج کردووە.

بە پێی نووسراوەی ئێسپۆتێنیک، سەرەڕای نیگەرانییەکانی دیپلۆماتە ئەورووپاییەکان لە ڕێککەوتنی تورکیا و لیبیا،تابە ئێستا کردەوەیەک دژی تورکیا بەڕێوە نەچووە.