کانونی یه‌که‌م 10, 2019 17:50 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان ئامادەیە هێزی سەربازی ڕەوانەی لیبیا بکا

سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ڕەوانەکردنی هێز بۆ لیبیا ڕاگەیاند.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران؛ "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" رۆژی سێ شەممە لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی تی ئاڕ تی کوتی : بێتوو حکومەتی قانونیی لیبیا داوا بکات، ئانکارا ئامادەیە هێزی سەربازی خۆی بنێرێتە ئەو وڵاتە.

سەرۆکی پارتی دادوگەشەی تورکیا ڕایگەیاند: ئانکارا بۆ ناردنی هێز بۆ لیبیا ئیزن لە کەس وەرناگرێ . تورکیا و لیبیا ٢٧ی نۆڤمبەر لەمیانەی سەردانی "فائیز سراج" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا بۆ ئانکارا، ڕێککەوتننامەی هاوکاریی نەوتی-ئاسایشی و دەریاییان مۆرکرد. ئەو کردە بەرەوڕووی ناڕەزایەتی زۆرێ لە وڵاتانی دەڤەری دەریای ناوەڕاست لەوان یونان و میسر بۆتەوە.