پێداگریی سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر قەیرانی ڕێبەریی لەئوروپادا
کانونی یهکهم 11, 2019 08:03 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا وشداریی دا سەبارەت بە بوونی قەیرانی ڕێبەریی لە ئوروپادا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئوروپا بەرەوڕووی قەیرانی ڕێبەرییە، وتی: ڕێبەرانی ئێستای ئوروپا هیچ خولیایەکیان نییە بۆ هاوکاریی لەگەڵ یەکتردا. ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە گرهارد شرودر، ڕاوێژکاری باڵای پێشووی ئاڵمان، ڕێبەرێکی ئیلهام بەخش بوو، وتی: ئەو کیشوەرە ئێستا ڕووبەڕووی کێشەی نەبوونی ڕێبەرێکی لەوچەشنەیە. سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها ڕایگەیاند؛ ئانگێلا مێرکل ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان ئەو چاکسازییانەی شرودر هێنابوویە ئاراوە، درێژەپێدا بەڵام ڕێبەرانی ئێستای ئوروپا هیچ هۆگرییەکیان بە هاوکاریی کردن نییە.