کانونی یه‌که‌م 11, 2019 18:30 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئانقەرە بە ئەمریکا لە مەڕ هەرجۆرە بایکۆت لە دژی تورکیا

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ، ئانکاراتوڵەی هەرجۆرە بایکۆتی ئەمریکا لەدژی خۆی بە هۆی کڕینی دامەزراوە وسیستمی بەرەڤانی موشەکی لە ڕووسیا دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز " مەولوود چاووش ئۆغلۆ" ئەمڕۆ چوارشەممە  بە ئاماژەدان بەمەکە هەرجۆرە بایکۆتی واشنتۆن زیان دەگەیەنێت لە پێوەندی نێوان تورکیا وئەمریکا ، پشتیوانی کۆشکی سپیی لە گروپە شەڕڤانە کوردەکان لە باکووری سووریا بە ناوی " یەپە گە"ی هەروەها پشتیوانی ماڵی لە تیرۆریسم " زانی.وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها لە وتووێژ لەگەڵ ئینگلیس لە مەڕ پڕۆژەی هاوبەشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی " تی ئیف ئیکس" هەواڵی دا ووتی: ئانکارا بەرنامەی خۆی بۆ بەرهەم هێنانی فڕٶکەی شەرکەر بە هاوکاری لەندەن خیراتر دەکات وبەرنامەیەکی تری  بە جێگای کڕینی ئیف ٣٥ لە ئەمریکا هەیە . " مەولوود چاووش ئۆغلۆ " لە درێژەدا بە ئەمریکا لەمەڕ داخرانی بنکەی ئاسمانی " ئینجرلیک وکورە جیک لەو وڵاتە وشداری دا ووتی کە ئەمریکا دەبێ تێبگات زەخت وگوشار لەدژی ئانکارا هیچ ئاکام وئەنجامێکی نابێت. وشداری دانەکانی چاووش ئۆغلۆ دوای ئەوەیە کە نوێنەرانی ئەمریکایی بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە گەڵاڵەیەک کە خۆازیاری داسەپانی بایکۆت لەدژی تورکیا لەبەر کڕینی سیستمی موشەکی بەرگریانە ی ئیس چوارسەد بووە، پەسەن بکەن. ئانکارا وواشنتۆن بە هۆی بڕیاری تورکیا بۆ کڕینی سیستمی بەرگری ئیس چوارسەدی ڕووسیا، ئاڵوزی گەلێکی لە چەند مانگی ئەم دواییە بەدواوە بووە.

سەرپەیڤ