کانونی یه‌که‌م 12, 2019 16:13 Asia/Tehran
  • لیژنەیەکی کۆنگرێس پرۆژەسزایەک بۆسەر تورکیا پەسەند دەکات

لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی کۆنگرێسی ئەمریا پەسەندی پڕۆژە یاساییەکی کرد بۆ سەپاندنی سزاکان بەسەر تورکیادا .لیژنەکەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ئەو سزایانەی لەبەرانبەر هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سووریاو بەردەوامبوونی تورکیا لەمامەڵەی موشەکی ئێس-400 ی ڕوسی پەسەند کرد.

ئەمەش تازەترین هەڵوێستی کۆنگرێسی ئەمەریکایە بۆ هاندانی ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ بەگرتنەبەری سیاسەتێکی توندتر دژ بە تورکیا. لیژنەکە بە ڕێژەی 18 دەنگی بەڵێ و 4 دەنگی نەخێر پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد، کە ناودارە بە "یاسای برەودان بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە ساڵی 2019". 

"جیم ڕیش"ی سیناتۆری ئەمریکا لەو بارەوە وتی: کاتی ئەوە هاتووە ئەنجوومەنی پیران کۆششەکانی پراکتیزە بکات بۆ گۆڕینی ڕەفتارەکانی تورکیا. "ڕاند بۆڵ"ی سیناتۆریش ڕەخنەی لە پڕۆژە یاساکە گرت و ووتی: بۆیە ئیدارەکەی تڕەمپ دژی ئەو یاساییە ، چونکە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی تورکیا کەم دەکاتەوە، ئەو کاتیش دانوستان لەگەڵ سەرۆکی تورکیا سەخت و دژوارتر دەبێت سەبارەت بە چەند پرسێکی وەک کڕینی کۆسیستەمی موشەکی بەرگری ئێس – 400 ی ڕوسی و تەنگژەی سوریا.