تورکیا توڕە و ئەرمەنستان دڵخۆش، سێنای ئەمریکا جینۆسایدی ئەرمەنیەکانی بە فەرمی ناسی
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند" بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان داهاتوی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
فه‌خره‌دین ئه‌ڵتون، سه‌رۆکی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کان له سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند" ره‌فتاری هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا زیان به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا ده‌گه‌یه‌نێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس کە دەنگیان بە جینۆساید ناساندنی دۆسیەی ئەرمەنییەکانداوە بەرپرسن لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات".
لەڵام سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا خۆشحاڵى وڵاتەکەى بە پەسندکردنى یاسای ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکانى لە لایەن ئەنجومەنى پیرانەوە رایگەیاند.نیکۆل پاشنیان سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا خۆشحاڵى وڵاتەکەى بە پەسندکردنى یاسای ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکانى لە لایەن ئەنجومەنى پیرانەوە رایگەیاندو بە جەژنى وڵاتەکەى ناوبرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا به‌فه‌رمی دانی نا به جینۆسایدکردنی ئه‌رمه‌نه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە کاتێکدایە، شەوی چوار شەممە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پیران بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا پەسەندکرد و ئەو بڕیارەش کاردانەوەی تورکیای لێکەوتەوە.
کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان ڕووداوی مێژوویی کوشتنی خەڵکی ئەرمەنی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەوترێت کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩١٧ بۆ مەبەستی لە ناو بردن و سڕینەوەی ئەرمەنییەکان ڕووی دا. نزیک یەک تا یەک و نیو میلیۆن کەس لە خەڵک ئەرمەنی بە دەستی سپای عوسمانی و عەشیرەتە هاوپەیمانەکانی کوژراون.