پارتی ئایندە لە تورکیا به‌سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوو راگه‌یێندرا
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوی سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشوو سه‌رۆکی پێشووتری ئاک‌پارتی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی پارتێکی نوێی به‌ناوی "پارتی ئایندە" راگه‌یاندو له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت دا رێوڕه‌سمی ناساندن و راگه‌یاندنی پارته‌که‌ی ئه‌نجامدا.
پارته‌که‌ی داودئۆغڵو، له 155 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران پێکدێت. له‌نێویاندا 31 ژن و 35 گه‌نج و لاو هه‌ن له سه‌رجه‌م شاره‌کانی تورکیا و ناوچه کانی کوردنشین تورکیا.
له رێوڕه‌سمه‌که‌دا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو گوتارێکی پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند، بنه‌مای کاری سیاسی‌یان گشتگیر ده‌بێت. بایه‌خ به به‌ها مرۆییه‌کان ده‌ده‌ن و سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی تورکیا، به‌بێ جیاوازی، یه‌کسان ده‌بن له ماف و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیدا.
داودئۆغڵو راشیگه‌یاند، له دژی جیاکاری ئایینی، مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بنه کۆکه‌ره‌وه‌ی سیاسیی هه‌موو پێکهاته‌کان و خاوه‌ندارێتییان ده‌که‌ن. زامنی جیاوازی بیروبۆچوونه‌کان ده‌که‌ن و له ژینگه‌یه‌کی سه‌قامگیردا له دژی زۆرینه، بنه‌مای فره‌یی ده‌گرنه به‌ر و هه‌موو مافه‌کانیان فه‌راهه‌م ده‌که‌ن.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو باسی له‌وه‌شکرد، باوه‌ڕیان ته‌نیا به‌سیسته‌مێکی به‌هێزی په‌رله‌مانی هه‌یه و هه‌موو جۆره هزرێکی کوده‌تاچیی و دیکتاتۆرییه‌ت ره‌تده‌که‌نه‌وه و به‌یاسا بنبڕی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ربێت و دادگاکانیش دووباره شکۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، که رێگه‌ناده‌ن ئایین بکرێته ئامرازی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و لێهاتوویی و کارامه‌یی و ئه‌زموونداری بێت. نابێت ئایین تێکه‌ڵ به‌سیاسه‌ت بکرێت.