داوود ئۆغڵوو لەمیانەی ڕێوڕەسمی ناسێندرانی پارتە نوێکەی: فێرکردنی زمانی زگماکی، هاوپشتیی کۆمەڵایەتی بەهێز دەکا
"ئەحمەد داوود ئۆغڵو" لەمیانەی ڕێوڕەسمی ناسێندرانی پارتە نوێکە کە لەژێر ناوی "پارتی ئایندە" ڕاگەیەندراوە، لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە ئامانجی پارتەکەی ڕایگەیاند: فێرکردنی زمانی دایکی، هاوپشتی کۆمەڵایەتی بەهێز دەکا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ "ئەحمەد داوودئۆغڵوو" لە ڕێوڕەسمی ناسێندرانی پارتە نوێکەی لەژێر ناوی "پارتی ئایندە" راگەیێندراوە، لە لێدوانێکدا بەئاماژه بە ئامانجەکانی پارتەکەی کوتی: "لائیتیسمی ئازادخوازانە" و"فرەلایەنی دینی" بنەمای سەرەکیی پارتی ئایندە دەبێ.
گرینگترین ئەرکی پارتەکەش، دروست کردنی میکانیزمە ئاسایشیەکان لەهەمبەر هەرکردەیەکی کێشەسازکەر و قەیران چێکردنە کە سێرەی گرتبێتە نەزم و تەکوزیی کۆمەڵایەتی. پەروەردەو تەندروستی و دەرمان وەک مافی سەرەکیی شارومەندان لەدەسپێکی ژیاندا هەتا کاتی مردن لەبەرچاو دەگرین و سەپێندرانی هەرچەشنە ئایدۆلۆژیایەک بەسەر قوتابیان وخوێندکاران ڕەت دەکەینەوە".