رەخنەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان لە ساسیەتی تورکیا بۆ حاشالێکردنی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان
سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان ، سیاسەتی حکومەتی تورکیا بۆ نکۆڵی کردنی جینۆسایدی ئەرمەنیەکانی وەک هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەرمەنستان زانی .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیتارتاس ، نیکۆڵ پاشینیان رۆژی هەینی گوتی ، بە فەرمی ناسینی کوشتاری ئەرمەنیەکان لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و هەنگاوی هاوشێوە لە لایەن وڵاتانی دیکەوە نیشان ئەدات سایسەتی تورکیا لە ناوچەکەدا تێکدەرانەیە .
سەرۆ ک وەزیرانی ئەرمەنستان گوتیشی ، لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا تورکیا سنووری لە گەڵ ئەرمەنستان داخستووە .
پاشینیان لە هەمانکاتدا گوتی ، ئێرەوان بۆ دامەزراندنی پێوەندیی دیپلۆماتیک لە گەڵ ئانکارا بێ شەرتومەرج ئامادەیە .
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دانی نا بە جینۆسادی ئەرمەنیەکان لە ساڵی 1915 لە سەردەمی عوسمانیدا .
هەرچی تورکیایە جینۆساید بوونی کوشتار و گرتن و دوورخستنەوەی ئەرمەنیەکان لە ساڵی 1915 کە دەگووترێ یەک و نیو ملیۆن کوژراوی لێکەوتووەتەوە ، رەت دەکاتەوە و نکۆڵی لێدەکات .