کانونی یه‌که‌م 26, 2019 16:25 Asia/Tehran
  • نزیک ڤەبوونی سوپای سووریا بە ناوەندێکی سەربازی دیکەی تورکیا

سوپای سوریا، ترۆریستانی دوو گرووپی ناسراو بە "ئەجنادئەلقۆقاز"و "بەرەی نۆسرە" و هاوپەیمانەکانیی ئەوانی لە ڕۆژهەڵاتی ستانی ئیدلێب خستە بەر ڕاوەدوونانن و نزیک بوویەوە لە ناوەندێکی سەربازی دیکەی سوپای تورکیا لەم پارێزگایە دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سوریا(سانا)،یەکەکانیی تۆپخانە و مووشەکی سوپای سوریاشوێنی جمو جوولی تاقمە چەکدارەکان لە مێحوەرەکانی"تەلمەنس"و"سەکەمە" و "مەعرشورین" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ستانی ئیدلیب یان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا.

 بە گوێرەی ئەم  ڕاپۆرتە، یەکەکانیی سوپای سوریا ئاسایشتی بەشی رۆژهەڵاتی ئیدلیب یان دابین کردووە تا هێزەکان هاوکات لەگەڵ کۆنترۆڵی شارۆچکەی"تەویل" و"تەلخەتەرە" لە رۆژئاوای شاری"ئەبۆلەهوور" لە گردو پەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب،پێشڕەوی بکەن.

سوپای سوریا یەکشەممەی ڕابردوویش پۆستێکی دیدەبانی سوپای تورکیا لە باشووری ئیدلێب گەمارۆدابوو و رۆژی ڕابردوویش (چوارشەممە) باسی لە پاکتاوکردنەوەی پتر لە ٣٢٠ کیلومەتری چوارگۆشە لە ناوچەکانی ئەم ستانە لە چنگ ترۆریستانیکردووە. سوپای سوریا خەریکی ئامادەبوونە بۆ پاکتاوکردنیی پاشماوەی خاکی ئەم وڵاتە لەبەشەکانی باکووری و باکووری رۆژئاوایی و گردو پەڕی لە چنگ تاقمە ترۆریستییەکان.

سەرپەیڤ