هەنگاوی ڕووسیا بۆ فرۆتنی دووهەمین سیستمی ئێس 400 بە تورکیا
جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا جارێکی دیکە باسی کرد لە ئەگەری فروتنی دووهەمین بارگەی سیستمی بەرەوانەی مووشەکی ئێس 400 بو تورکیا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی تاس یوری بوریسوف جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا سەبارەت بە ئەگەری فروشتنی دووهەمی سیستمی ئێس چوارسەد بۆ تورکیا وتی : ئەگەری زۆرە کە ئەوان لەو بژرادە کەڵک وربگرن و درێژە بدەن بە هاوکاری لە گەڵ ئێمە ،ئێمە هیوامان بەو بابەتە هەیە .جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا سەبارەت بە هۆی تورکیا بۆ کڕینی ئەو سیستمە بەرگریە لە موسکو وتیشی : سیستمی بەرگریی ئاسمانی ڕووسیا سەرتر لە خەنیمە بیانیەکانیە . بوریسوف هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە سیستمی بەرگریانەی ئاسمانی ئەمریکایی وتیشی : پاتریوت و سیستمەکانی دیکە شکستیان هێنا لە حاڵێکدا کە پەلامارەکانی بەردەوام دژی بنکەی ئێمە لە حەمیم ی سوریا لە لایەن سیستمەکانی بەرگری ئاسمانیمان بەر پەرچ ئەدرێنەوە