کانونی یه‌که‌م 31, 2019 08:19 Asia/Tehran
  • پێشکەشکرانی پرۆژە یاسای ناردنی هێزی سەربازیی بۆ لیبی لە پەرلەمانی تورکیا

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی پێشکەشکرانی پرۆژە یاسای ناردنی هێز بۆلیبی کرد لە پەرلەمانی تورکیا.

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی هەواڵدەریی سەدا وسیمای ئێران ؛ مەولود چاووش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی : پرۆژە یاسایەک ئەدەین بە پەرلەمان کە رێگای ناردنی هێزی سەربازیی بۆ لیبی ئەدات .

 ئەوە لە کاتکێدایە کە پارتی کۆماریخوازی گەل لە گەڵ ناردنی هێزی سەربازیی بۆ لیبی دژایەتی نیشانداوە .

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا حەوتەی رابردوو گوتبووی : حکومەتەکەی هەوڵئەدات رەزامەندیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بۆ ناردنی هێزی سەربازیی بۆ لیبی وەرگرێ .

حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبی بە سەرۆکایەتی فاییز سیڕاج لە تورکیای ویستووە بە هانای بچێ .

ئەوە لە کاتێکدایە کە روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە: بەپێی چەند سەرچاوە و بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو، تورکیا دەستی کردوە بە گواستنەوەی چەکداری گروپە سورییە توندڕەوەکان بۆ لیبیا و تائێستا 300 چەکدار گەیەشتوەتە تەرابلوس و هه‌زار چەکداری دیکەش ئامادەکراون بۆ ئەوەی بگەیەندرێنە ئەو وڵاتە.

روانگه‌که‌ ئه‌وه‌شی وتووه‌: تورکیا مووچەیەکی دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و 500 دۆلار دەداتە هەر چەکدارێک لەبەرامبەر سێ بۆ شەش مانگ شەڕکردن هاوشانی حکومەتی ویفاقی سەراج لە تەرابلوس و چەکدارەکانیش لە قۆناغی یەکەمدا لە سەربازگەی کەتبالی جێگیر دەکرێن و دواتر دەگوازرێنەوە بەرەکانی شەڕ دژی سوپای نیشتیمانی لیبیا بە سەرۆکایەتی لیوا حەفتەر.

روانگەی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: تۆمارێکی دەنگیی یەکێک لە چەکدارەکانی لایە کە دەیسەلمێنێت چەکدارەکان لە عەفرینەوە دەگوازرێنەوە بۆ تەرابلوس.

روانگەی سوری ئاشکرای کردوە: لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕی سەرێ کانی و گرێ سپی، ژمارەیەک لە چەکدارانی گروپە توندڕەوەکان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ کشاونەتەوە بۆ ئەوەی ببرێنە لیبیا، لەبەرامبەردا سەربازی سوپای تورکیا جێگەی گرتوونەتەوە.

 

سەرپەیڤ