کانونی دوھەم 04, 2020 13:23 Asia/Tehran
  • وریایی دانی سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا سەبارەت بە شوێنهاتەکانی ترۆری سەردار سولەیمانی

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا سەبارەت بە شوێنهاتەکانی شەهادەتی سەرداری سپەهبۆد "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەلایەن ئەمریکاوە لە عێراق، وریایی دا.

"کەمال قلیچدارئۆغڵوو" رۆژی شەممە لەلێدوانێکدا بەئاماژە بە خەباتی شێلگیرانەی سەردار قاسم سولەیمانی لەدژ گرووپی ترۆریستیی داعش و ئەلقاعیدە، وتی: ئەو بابەتە، دەسپێکی گیروگرفتی نوێ و گەورەیە لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا بەئاماژە بەکەوتنەژێرکارتێکەریی تورکیا لەهەر گۆڕانێک کە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوو دەدا، داوای لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان کرد، بەگرتنەبەری سیاسەتێکی میانەڕیانە لەناوچەدا، تورکیا لە ئاوری خۆرهەڵاتی ناڤین دور بکاتەوە.

هەواڵی شەهیدکرانی ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆژنامەکانی دوێنێ هەینیی تورکیا بەشێوەیەکی بەرفراوان دەنگدانەوەی بوو.

سەرپەیڤ