چوار چەکداری تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژران.
کانونی دوھەم 09, 2020 16:07 Asia/Tehran
چوارکەس لە هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە چوارچەکداری وڵاتەکەی لەئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی ئەڕبەعینی دەوروبەری شاری ڕەئس عەینی سەربە پارێزگەی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژراون .
هێشتا وردەکاری زیاتر سەبارەت بەم ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە
رەئس عەین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەسەکەو لەسەر سنووری ئەو دوو وڵاتە هەڵکەوتوەو لەئاکامی داگیرکەری تورکیا شارە باکوریەکانی سووریا زۆرجا تەقینەوەی موتۆڕو ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژکراو بە خۆیانەوە دەبینن.