کانونی دوھەم 17, 2020 12:17 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا "کۆبوونەوەی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە" لە قاهیرەی پێتەختی مسری بە بەزمێکی فۆرماڵیتە وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ "حامی ئاکسۆی" ڕۆژی پێنجشەممە وتی: ئەو کوبوونەوانە بە ئامانجی سیاسی ژمارێک وڵاتەوە بەڕێوە چووە و ئەگەر ئامانجی راستینەی ئەو کۆبوونەوەیە هاوکاری بووایا، تورکیا و کۆماری تورک نشینی قیبریسی باکووریش بانگهێشت دەکران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتیشی کە وڵاتانی ئەندامی ئەو  کۆبوونەوەیە لە قاهیرە دیداریان کرد لە دووی خولیای وەلانانی تورکیا لە هاوکێشەی وزە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانەدان.

کۆبوونەوەی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریا مەدیتەرانە ڕۆژی پێنجشەممە لە قاهیرەی پێتەختی مسر کاری خۆی دەست پێ کرد.

کۆمەڵی گازی ڕۆژهەڵاتی دەریا مەدیتەرانە ژانڤییەی ٢٠١٩ لە قاهیرە پێکهاتووە و لە وڵاتانی مسر، قیبرس، یونان، ئیتالیا، ئەردەن و هەروەها ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل پێکهاتووە.

 

 

سەرپەیڤ