کانونی دوھەم 18, 2020 17:49 Asia/Tehran
  • دەرکرانی سەدان ئەندامی بیانیی داعش لەتورکیا

تورکیا ڕایگەیاند، بەسەدان بەندکراوی بیانیی ئەندامی گرووپی ترۆریستیی داعش گەڕێندراونەوە وڵاتەکانیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رۆژی شەممە ڕایگەیاند، لە کۆتایی ساڵی٢٠١٩وە تائێستا ١٧٩ ئەندامی بیانیی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە دەرکراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، دوێنێ هەینیش چوار ئەندامی داعش کە ناسنامەی ئاڵمانیان هەبوو، گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکەیان.

بەرلەوەش، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتبووی؛ بەسەدان بەندکراوی بیانیی داعشی لە تورکیا لەبەنددان کەتەنانەت ئەگەر وڵاتەکەشیان مافی شارومەندبوونی ئەوانی بەتاڵ کردبێتەوە، هەم دیس ڕادەست دەکرێنەوە.

سەرچاوە تورکەکان دەڵێن؛  هەزار و سەت و حەفتاو دوو بەندکراوی داعشی لە چل وڵاتی جۆربەجۆرەوە لە زیندانەکانی تورکیا دان و حەوت سەت و پەنجا کەسی دیکەش ناسنامەی وڵاتانی دیکە لەوان ئەمریکا، ئینگلیز، فەڕانسە، ئاڵمان، بەلژیک، سوئیس، سوید، عەرەبستان، میسر، کەناداو ئۆردۆنیان هەیە.

تورکیا کە پێشتر تۆمەتبار بوو بەهاوکاریی کردنی ئەندامانی داعش، لەساڵانی ڕابردوودا لەبەر هەست بەمەترسی کردنی لە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەو گرووپە ترۆریستییە لەخاکی خۆیدا، هەوڵی زۆری ئەنجامداوە بۆ پێش گرتن بەهاتنیان بۆ تورکیا.

سەرپەیڤ