کانونی دوھەم 22, 2020 18:01 Asia/Tehran
  • ئانکارا: تورکیا ھیچ ھێزو چەکێک ڕەوانەی لیبی ناکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: بە پێی ڕێککەوتنێک کە لە کۆنفرانسی بەرلین دا کراوە، ئانکارا ھیچ ھێزو چەکێک ڕەوانەی لیبی ناکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «مەولود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ھەواڵە داوای لە خەلیفە حەفتەر سەرکردەی ھێزەکانی ناسراو بە «سوپای نیشتیمانیی لیبی»ش کرد کە پابەندی چارەسەرکردنی سیاسیی تێکھەڵچوونەکان لە لیبی دا بێت و بۆ ھێور کردنەوەی دۆخەکە ھەنگاو ھەڵبگرێت.

وتەکانی «مەولود چاووش ئوغلو»وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە ھەل و مەرجێکدایە کە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر ڕایگەیاند بوو کە ئانکارا ھێزی سەربازی ڕەوانەی لیبی دەکات.

کۆنفرانسی بەرلین لە بارەی لیبی ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی دوانزە وڵات و چوار ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی و ناوچەیی لە پێتەختی ئاڵمانیا بەرپا کراو تیای دا ڕێککەوتن لە سەر ئەوە کرا کە ھیچ جۆرە پشتگرییەکی لایەنە تێکھەڵچووەکانی ئەو وڵاتە نەکرێت.

ھێزەکانی ژێر فەرمانی ژنراڵ «خەلیفە حەفتەر» ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی لە چوارەمی ئاپریلی ٢٠١٩ ەوە بە داکۆکیی عەرەبستانی سەعودی  و میسر و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، پەلامارێکیان بە مەبەستی داگیرکردنی تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتە دەست پێ کردووەو کەچی ھەتا ئێستا لەو ئامانجەیاندا سەرنەکەوتوون. بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، لەو پەلامارانەدا ١٢٠ ھەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیانیان لە دەست داوە .

ئەو ھەنگاوەی حەفتەر لە لایەن کۆمەڵگای جیھانییەوە ئیدانە کراوە.

 

سەرپەیڤ