کانونی دوھەم 23, 2020 18:52 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر پێویستی لەبەرچاوگرتنی یاساو ڕێسای نێو دەوڵەتی لەلایەن یۆنانەوە

وەزیری بەرگری تورکیا، خوازیاری ڕێزگرتنی یۆنان بوو لە مافیاسای نێودەوڵەتی .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەفەزیۆنلە ئانکارا؛ "حلووسی ئاکار" ئەمرۆ پینجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ  هەواڵنیران لەم شارە، بەباسکردنی ئەمەی یۆنان ١٦ دوورگەی لە دەریای ئێژە کە ماکی ناسەربازییان هەیە بە پێچەوانەی گڕێبەستەکانیی نێو دەوڵەتی کەرەستەکانیی  سەربازی سەقامگیر کردووە،گوتی یۆنان دەبێ ڕێزبگرێت لەمافەکانیی نێو دەوڵەتی و ئەم دوورگەیانە لە چەک بەتاڵ کەن.

ئاکار لەبارەی مەسەلەی لیبیا بە ئاماژە بە مەی تیمی سەربازی تورکیا لە لیبیا تەنیا بەمەبەستی ڕاهێنان بۆ ئەو شوێنە بەڕێکراون، گوتیشی ئەم وڵاتە برایانی لیبیایی خۆی ڕادەهینیت و ڕاوێژکاریان لەگەڵدا دەکات.

تورکیا و لیبیا نزیک دوو مانگ لەمەو بەر لە سەفەری "فایز سەراج" سەرۆکی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا بۆ ئانکارا و دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ەئردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا،دوو گڕێبەستی دەریایی و ئاسایشتی یان ئیمزا کردووە. بە گوێرەی ڕیککەوتنی سەربازی ، تورکیا دەتوانێ لە سەر داوای ترابلۆس یارمەتی سوپا و پۆلیسی لیبیا بدات.ئەم کردەوەی تورکیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بووەتە هۆی ئالۆزی لە نێوان ئەم وڵاتە لەگەڵ یۆنان،مەسر ووڵاتانی دیکە.

سەرپەیڤ