کانونی دوھەم 24, 2020 17:41 Asia/Tehran
  • دیداری ڕاپۆرتدەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا لەگەڵ شاندەکەی ھەدەپە

ڕاپۆرتدەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی گەلاندا دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ناچوسانچێزئامو ڕاپۆرتدەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا کە سەردانی تورکیای کردووە دوای بەسەر کردنەوەی پەرلەمانی تورکیا چاوی بە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلانیش کەوت.

بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی ئۆرێنسەل، ناچوسانچێزئاموو شاندەکەی ھاوڕێی لەگەڵ پەروین بۆڵدان ھاوسەرۆکی ھەدەپەو فەلەکناز ئوچە وتەبێژی پەیوەندییە دەرعەوەییەکانی ھەدەپە دیداریان کرد.

لە بەیاننامەیەکی پارتی دیموکراتی گەلاندا لەم بارەیەوە ھاتووە: لەگەڵ شاندەکەی ڕاپۆرتدەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە کێشە جۆربەجۆرەکان و لەوانە پەیوەندییەکانی تورکیاو یەکێتیی ئەورووپا قسەمان کرد.

ڕەوشتی نوێنەرە بەندکراوەکان لە بەندیخانەکانی تورکیا، ڕەوتی دیاری کردنی سەرپەرشت و قەیوم بۆ شارەوانییەکانی ناوچە کوردنشینەکان و گۆڕانکارییە ناوچەییەکان و ھەروەھا دۆخی کوردستانی سووریا وتووێژمان کردو بیروڕامان گۆڕییەوە. ھەروەھا ئێمە وەک ھەدەپە لە دیدارەکەدا حەختمان لەوە کردەوە کە ڕێکخراوە ئەورووپییەکان بۆ ڕەوتی بە دیموکراسی کردنی تورکیا دەبێ ڕۆڵێکی کاراو چالاکانەتر بگێڕن.