بەرزبوونەوەی ژماری کوژراوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
کانونی دوھەم 27, 2020 07:50 Asia/Tehran
ژماری کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا گەیشتە 36 کەس.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، فواد ئۆکتای جێگری سەرۆکی تورکیا گوتی : ژماری کوژراوانی بومەلەرزەی 6.8 ریشتەریی ئەم وڵاتە بۆ 36 کەس بەرزبووەتەوە .
بەر لەوە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی قەیران و رەوشی نائاسایی تورکیا ، ئاماری گیان لەدەسداوانی تورکیای 31 کەس راگەیاندبوو .
سلێمان سۆیلۆ هەروەها گوتی : تا ئێستا تاقمەکانی فریاکەوتن توانیویانە 45 کەس لە ژێر داروپەردوودا دەربێنن .
بومەلەرزیەکی بەهێز ئێوارەی هەینی لە پارێزگەی ئەلازیغ لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و لە قوڵایی نزیک حەوت کیلۆمەتریی زەوی روویدا .