گورزێکی کاریگه‌ر لە ئه‌ردۆغان.. عه‌لی باباجان پارته نوێیه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێ
بڕیاره مانگی داهاتوو عه‌لی باباجان، یه‌کێک له‌دامه‌زرێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پارته نوێیه‌که‌ی له تورکیا ڕابگه‌یه‌نێت.
بە گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی (سۆزجو)ی تورکی، بڕیاره له‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵ عه‌لی باباجان پارته نوێیه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت، ئێستاش کاره‌کانی ئه‌و پارته نوێیه گه‌یشتوه‌ته کۆتایی.عه‌لی باباجان که هاوڕێی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه، یه‌کێکه له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و پارته و به‌خۆله‌کارکێشانه‌وه‌ی له‌ئه‌که‌په، گورزێکی کاریگه‌ر به‌ر پێگه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی پارته‌که‌ی ئه‌ردۆغان که‌وت.بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا عه‌لی باباجان به‌فه‌رمی داوای مۆڵه‌ت بۆ پارته نوێیه‌که‌ی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا بکات، به‌وه‌ش پارته‌که‌ی ده‌بێته دووه‌م پارت له‌دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له‌ئه‌که‌په و دروستکردنی پارتێکی نوێ.دیارترین ئه‌و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی تورکیا که ئاماده‌ی پاڵپشتیکردنی پارته‌که‌ی باباجانه، عه‌بدوڵڵا گویل، سه‌رۆک کۆماری پێشووی تورکیایه.