شوبات 21, 2020 19:34 Asia/Tehran
  • ڕوسیا : تورکیا پاڵپشتی لە ڕەشەکوژان دەکا

مۆسکۆ ئانکارای تۆمەتبار کرد بە پاڵپشتی لە ڕەشەکوژانی جێگیر لە ئیدلیبی سووریا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە تۆپخانەی ئەرتەشی تورکیا یارمەتی ڕەشەکوژەکانی جێگیر لە "ئیدلیب"ی سووریای داوەو ئەو پاڵپشتی یەی تورکیاش بۆتە هۆی ئەوەی کە ڕەشەکوژەکان لەچەند دەڤەرێک دا تاڕادەیەک بەرەو پێش بچن.

ئەرتەشی سووریا بەپاڵپشتی هێزی ئاسمانی ڕوسیا ئەو دەستدرێژکارەی تورکیای بەرپەرچ دایەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هەر ئەمڕۆ ڕاشی گەیاند ، ئەو ڕاپۆرتەی کە لەمەڕ هەڵاتنی سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ئیدلیب بۆ تورکیا بڵاو بۆتەوە درۆیە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیاندراوەکەی دا هەروەها ڕوو لە تورکیا پێداگری کرد تاکوو دەرفەت بداتە خەڵکی ئیدلیبی سووریا بچنە شوێنەکانی دیکەی وڵاتەکەیان.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هەروەها دەڵێ : تورکیا ڕێژەیەکی بەرچاو چەک و چۆڵ و جبەخانەی لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو دا ڕاگواستۆتە ئیدلیبی سووریا.

لەهەمان کات دا سەرۆکی تورکیا لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ هاوتا فەڕانسەویەکەی خۆی و خاوەن شکۆی ئاڵمان سەبارەت بە قەیرانەکەی ئیدلیبی سووریا وتووێژو ڕاوێژی کرد .

ناوبراو داوای یارمەتی لە پاریس و ئاڵمانیا کردو وتی : ئۆپەڕاسیۆنەکەی دەوڵەتی سووریا بەپاڵپشتی ڕوسیا بۆتە هۆی ئەوەی ئانکاراو مۆسکۆ بکەونە بەردەم  شەڕو تێکهەڵچونێکی مەترسی دار.