شوبات 26, 2020 16:41 Asia/Tehran
  • سەرۆکی لێژنەی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئوروپا لە ئانکارا: سەلاحەدین دەمیرتاش دەبێ هەرچی خیراتر ئازاد بکرێت

سەرۆکی ناوەندی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئوروپا کە لە سەرووی شاندێک بۆ ئانکارا سەفەری کردووە لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ ولکان بوزکر سەرۆکی کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا وتی: سەلاحەدین دەمیرتاش دەبێ هەرچی خیراتر لە زیندان ئازاد بکرێت.

شاندی پەرلەمانی ئوروپا بە سەرۆکایەتی دیڤێد مەک ئالستر" سەرۆکی لێژنەی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئوروپا کە بۆ ئەنجام دانی دیدارگەلێک سەفەری کردووە بۆ تورکیا ، لەئانکارا لەگەڵ مەوولوود چاووش ئۆغلۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، عەبدولحەمید گۆڵ وەزیری دادئەستینی ، سلێمان سویلۆ ، وەزیری ناوخۆی تورکیا وسەرۆک کۆمسیۆنەکانی پارتی دادوگەشە پیدان ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا دیدار وتووێژیان کرد. سەرۆکی ئەرکانی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئوروپا لە دیدار لەگەڵ ولکان بوزکر سەرۆکی کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی تورکیا بە ڕەخنە گرتن لە دەرکردنی حوکمی دەسگیر کرانی هەمدیسان لەدژی عوسمان کاوالا دوابەدوای بێ تاوان بوونی لە دۆسیەی ڕووداوی پارکی گزیی وهەروەها دیاری کرانی سەرپەرەشت بۆ شارەداریەکانی هەڵبژێردراوی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا وتی: دەرکردنی حوکمی دەسگیر کران لەدژی عوسمان کاوالا پێنج کاژێر دوای ئازاد کرانی لە زیندان بە هیچ لەونێک قەبوڵ کراو نیە. شەرت ومەرجی دادگەیی کرانی هەمدیسانی ناوبراو بەشێوەی ئاشکرا بنپێکراوە. سەرنج نەدانی تورکیا بە حوکمی دادگەی مافی مرۆڤی ئوروپا جیی نیگەرانیە. زیندانیانی سیاسی وەکوو سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دێموکراتێکی گەلان هەدەپە یش هەرچی خیراتر دەبێ لە زیندان ئازاد بکرێت. سەرۆکی لێژنەی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئوروپا وتی: لە درێژەی بیروڕادەربڕینەکانی خۆی وتی: ئێمە لە تورکیا بەهەموو لایەنەکان کەمووکۆڕیەکانیان لەبارەی دێموکراسی وسەرەتی یاسا ڕادەگەیەنین . یەکێ لەم کەمووکۆڕیانە وەلانانی سەرۆک شارەداریەکانە کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانی دێموکراتێک هەڵبژێردراون . لە وەلانرانی بێ هۆ وهەگەریی دەیان شارەدار وەکوو ئەحمەد تورک ڕەخنە دەگرێن. ئێمە لەکارو کردەوەکانی ئاسایشتی تورکیا دوای کۆدەتا دەگەین بەڵام لە بەرانبەر نیگەرانیە ئاسایشتیەکان دەبێ مافی مرۆڤ یش بپارێزرێت.