شوبات 26, 2020 17:19 Asia/Tehran
  • 
پ ک ک: لە خواکورک هه‌شت سەربازی تورکیا کوژران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی پ ک ک رایگه‌یاند گەریلاکانییان لە خواکورک لە چوار قۆڵەوە لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوه‌ لە ئەنجامدا هه‌شت سەربازی تورکیا کوژراون.


ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی پە که که له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، "لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا هێزەکانمان لە 23ی شوبات لە گردی شەهید ئاخین-ی سەر بە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا لە چوار لاوە زەبری کوشتندە لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن درا و کۆنتەینەرێک، سەنگەرێک و حەشارگەیەکی دوژمن بە تەواوەتی رووخێنرا.

په که که باسی له‌وه‌شکردووه‌، لە ئەنجامی ئەو زەبرە سەرکەوتووانەدا ئاشکرا بوو کە هه‌شت سەربازی تورکیا کوژراون، دوای چالاکییەکە سەر لە ئێوارەی هەمان رۆژ سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە.

رونیشیکردووه‌ته‌وه‌، 24ی شوباتیش فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی گۆلکای سەر بە هەرێمی مەتینا و دەوروبەری گوندی سلێ-ی سەر بە هەرێمی قەندیلیان بوردومان کرد، له‌و هێرشه‌دا رێزان جودی (رێزان کارا) له‌و هێرشه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.